بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تیمی ئۆڵۆمپیادی نیشتمانیی فەلەکناسی و فیزیای فەلەکناسی کۆماری ئیسلامی ئێران لە نۆزدەهەمین ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی فەلەکناسی و فیزیای فەلەکناسی (IOAA 2026) 5 میدالیای زێڕی بەدەستهێنا.
تیمی ئۆڵۆمپیادی نیشتمانی فەلەکناسی و فیزیای فەلەکناسیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نۆزدەهەمین ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی فەلەکناسی و فیزیای فەلەکناسی (IOAA 2026) کە لە شاری هانۆی ڤێتنام بەڕێوەچوو، ٥ میدالیای زێڕی بەدەستهێنا.
لەم پێشبڕکێیەدا کە زیاتر لە ٦٦ وڵات و زیاتر لە ٣٢٠ خوێندکار لە سەرانسەری جیهان بەشدارییان تێدا کرد، سارینا عەلامپوور، محەمەد حوسێن حسێنی، هیربۆد فۆدازی، حوسێن مەعسومی، و ئارشیا میرشەمسی میدالیای زێڕیان بەدەستهێنا.
ئەندامانی تیمی ئێران جارێکی دیکە بە پێشکەشکردنی نمایشێکی درەوشاوە لێهاتوویی زانستی خوێندکارانی وڵاتیان نیشان دا.
Your Comment